جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی کاتی لیبیا که کاروباری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات، ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌وڵێـکی کوشتن له ته‌رابلوسی پایته‌خت ڕزگاری بوو.
بهلول ئه‌لسه‌ید به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئه‌لسدیق عه‌بدولکه‌ریم گوتی چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی وه‌زیر کردووه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و باره‌گای وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڕۆیشت. جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که وه‌زیر و پاسه‌وانه‌کانی بێ زیان بوون.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لسدیق عه‌بدولکه‌ریم له‌وه‌تای مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه وه‌ک وه‌زیری وه‌زاره‌تی ناوخۆ کارده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌لشێخ ده‌ستی له پـۆستی وه‌زیری ناوخۆ کێشایه‌وه.