Accessibility links

دکتۆر ئازاد مورادیان: ووتاره‌که‌ چاو له‌ داهاتووی ئه‌مریکا ده‌کات و رێبازی دره‌وه‌ رێبازێکی هه‌ڵه‌یه‌

  • Jani Diylan

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

سه‌رۆک ئوباما له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ ووتاری ساڵانه‌ی له‌ کۆنگریسی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ پێشکه‌شی ئه‌مریکاییه‌کانی کرد و تێدا تێشکی خسته‌ سه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆ به‌ تاێبه‌تی ئابوری وچونه‌ سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی هه‌ژاری له‌ وڵاته‌که‌دا و له‌ به‌شی رێبازی ده‌روه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ یاسا دانه‌رانی دا له‌ ڤیتۆکردنی هه‌ر سزایه‌کی نوێدا دژ به‌ ئێران.
دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ووتاره‌که‌ ده‌ڵێت " هه‌موو کاتێک ئه‌م باسانه‌ یا ووتارانه‌ی که‌ سه‌رۆک کۆماره‌کان به‌ هاوڵاتیان پێشکه‌شی ده‌که‌ن به‌ڵێن و بریارێکی زۆری تێدایه‌ وه‌ له‌ ڕه‌واڵه‌تدا زۆر به‌ڵێن به‌ خه‌ڵک ده‌درێت وه‌ یاخود پێشنیاز به‌ خه‌ڵک ده‌درێت به‌ڵام به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌رۆک کۆمارێک ده‌ێڵێت هه‌مووی ئه‌و شتانه‌ درووسته‌. د. ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و شته‌ی ئه‌مرۆ من له‌ ووتاره‌که‌دا دیم زۆر زۆر به‌ روون چاو له‌ داهاتووی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات و له‌ په‌یامه‌که‌دا خۆشبینی و روون بینیه‌کی زۆر هه‌بوو. دکتۆر ئازاد له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی سه‌رۆک ئۆبامادا نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران و ده‌ڵی رێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رێبازێکی هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌ حیزبی دا نییه‌".


سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌ ده‌می پـێشـکه‌شکردنی وتاری سـاڵانه‌ی خۆی له‌ کۆنگرس، شه‌وی سێشه‌ممه‌ 24 ی یه‌کی 2012

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌ ده‌می پـێشـکه‌شکردنی وتاری سـاڵانه‌ی خۆی له‌ کۆنگرس، شه‌وی سێشه‌ممه‌ 24 ی یه‌کی 2012

XS
SM
MD
LG