سه‌رۆک ئۆباما دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا وتاری ساڵانه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد.
ڕه‌وشی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنه ئابوریه‌کان به‌شی یه‌که‌می وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بوو که به (سته‌یت ئۆف ذه یونیه‌ن) ناسراوه.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت زیاتر له هه‌شت ملیۆن کاری نوێ له کارداریه‌کانی ئه‌مریکادا هاتۆته ئاراوه و ده‌شڵێت "ئه‌مانه به‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کانتانه، که‌مترین ئاستی ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ماوه‌ی 5 ساڵدا، بره‌ودان به بازاڕی خانوبه‌ره، بواری پیشه‌سازی که کاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت". نه‌وتی زیاتر له ئه‌مریکا به‌رهه‌م هاتووه زیاتر له‌وه‌ی له وڵاتان ده‌کڕدرێت و وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێ‌کرد ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له کورت هێنانی بودجه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش کرد"کورت هێنانی بودجه به ڕێژه‌ی له سه‌دا په‌نجا که‌م بۆته‌وه و بۆ یه‌که‌م جاریشه له ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵدا ڕێبه‌رانی کارداری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕایانگه‌یاند چیی دی وڵاتی چین له پله‌ی یه‌که‌مدا نییه بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه به‌ڵکو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه".
له وتاره‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما داوای ڕیفۆرم کردنی سیسته‌می کۆچبه‌ریی کرد له ئه‌مریکا وه‌ک ده‌ڵێت " ئابوری ناسانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن ڕیفۆرمی سیسته‌می کۆچبه‌ری ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوریمان و هه‌روه‌هاش که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورت هێنانی بودجه به بڕی یه‌ک ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا".
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ خانمان نزیکه‌ی نیوه‌ی هێزی کارن له ئه‌مریکادا، به‌ڵام هێشتا خانمان 77 سه‌نت به‌ده‌ست دێنن له به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێکدا که پیاو به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و له‌م ساڵی 2014 یه‌شدا جێی شه‌رمه‌زاریه و خانمان شایسته‌ی موچه‌ی یه‌کسانن و با ئه‌مساڵ هه‌موو پێکه‌وه، کۆنگرێس و کۆشکی سپی، هه‌روه‌ها کارداریه‌کان، کار بۆ ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ خانمان بکه‌ین چونکه بڕوایه‌کی ئێجگار زۆرم به‌وه‌یه کاتێک ژنان سه‌رکه‌وتوو ده‌بن یانی ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت".
به‌شێکی تری وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ته‌رخان بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانستان سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا کار ده‌کرێت و تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌رکی خۆمان له‌وێ ته‌واو ده‌که‌ین و درێژخایه‌نترین شه‌ڕی ئه‌مریکا کۆتایی پێدێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " له سوریا پشتیوانی له ئۆپزسیۆن ده‌که‌ین که کارنامه‌ی تۆڕه تێرۆرکاریه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه".
سه‌رۆک ئۆباما له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مریکا به پشتیوانی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت "هه‌ر به دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مریکا بوو وه به پاڵپشتی فشاره‌کان به‌ره‌وپێشچونه‌کانی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێرانی ڕاگرت و پاشه‌کشه‌ی به چه‌ند به‌شێکی به‌رنامه‌که کرد که بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 10 ساڵدا".
سه‌رۆک ئۆباما له وتاری ساڵانه‌یدا که له‌به‌رده‌م کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پێشکه‌شی کرد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌شداری له دانوستاندنه‌کاندا ده‌کات تا بزانرێت ئایا ده‌توانرێت به ئاشتیانه ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی؟
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت "وتووێژه‌کان قورس ده‌بن و له‌وانه‌شه سه‌ر نه‌گرن. به ڕوونی پشتیوانی ئێران بۆ ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان ده‌بینین وه‌ک حزبوڵا که هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانمان، هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی درێژخایه‌ن له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌وین ده‌بێت کاری پشتڕاستکراوه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت و ئێمه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش دڵنیا بکاته‌وه که ئێران بۆمبی ناو‌کی دروست ناکات".
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت "ئه‌م سزایانه‌ی دامان ناون یارمه‌تیده‌ر بوون ئه‌م ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێت" به‌ڵام هه‌ڵوێستی خۆشی ئاشکرا کرد له‌سه‌ر سزای نوێ وه‌ک له وتاره‌که‌یدا باسی کرد " با به ڕوونی بڵێم ئه‌گه‌ر کۆنگرێس ئێستا به‌رنوسی سزای نوێم بۆ بنێرن که ببێته مایه‌ی له ڕێ لادانی ئه‌م وتووێژانه ئه‌وا ڤیتۆی ده‌که‌م. له پێناو ئاسایشی نیشتیمانیمان ده‌بێت ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتن به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی بدرێت".
له کۆتایی وتاره‌که‌شیدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی " گه‌لی ئه‌مریکا، هیچ وڵاتێکی تر له جیهاندا نییه ئه‌وی ئێمه کردوومانه کردبێتیان، له هه‌موو دۆسێیه‌کدا جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای ئێمه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆی قه‌باره‌ی ئابوری و له‌شکرمانه‌وه نییه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌و بیرۆکانه‌وه‌یه که سورین له‌سه‌ری و داکۆکی لێده‌که‌ین و هه‌روه‌هاش به‌هۆی ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانمانه بۆ پێشخستنیان".