دادگای تاوانه‌کانی قاهیره دادگایی‌کردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو و ژماره‌یه‌ک ده‌سـتگیرکراوی دیکه‌ی که تاوانبارکراون به هه‌ڵاتن له زیندان له سـاڵی 2011 ، بۆ 22 ی مانگی دوو دواخست.
دادوه‌ر شه‌عبان ئه‌لشامی گوتی بڕیاری دواخستنه‌که له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی تاوانباران بووه.
له میانه‌ی دانیشـتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، محه‌مه‌د مورسی که جلوبه‌رگی سپـی تاوانبارانی له‌به‌رکرابوو، توڕه بوو و به دادوه‌ره‌که‌ی گوت "تۆ کێـیت... تۆ ده‌زانیت من کێم" ، دادوه‌ره‌که‌ش له وه‌ڵامدا گوتی "من سه‌رۆکی دادگای تاوانه‌کانی میسرم" .
داواکاری گشـتی لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌م تاوانبارانه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنان پـێلانیان گێڕا بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ڕووخاندنی ده‌وڵه‌ت. گوتیشی 800 که‌سی جیهادی بیانی له ڕێگه‌ی تونێله ناشه‌رعیـیه‌کانی سه‌ر سنوور هاتوونه‌ته ناو میسره‌وه و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بینا حکومی و ئاسایشیـیه‌کان له ناوچه‌ی سینا. پاشـان بوون به سێ کۆمه‌ڵ و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هه‌رسێ زیندانی (ئه‌لمورج ، ئه‌بو زه‌عبه‌ل ، وادی ئه‌لنه‌ترون) و نزیکه‌ی 50 که‌سیان له هێزه‌کانی پـۆلیس کوشتووه و دواتر ئه‌ندامانی خۆیان به‌رداوه له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 هه‌زار تاوانباری دیکه.
داواکاری گشـتی به دادگاکه‌ی گوت محه‌مه‌د مورسی و 130 که‌سی دیکه له ڕێبه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین به‌م هێرشانه تاوانبارن.
جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د مورسی ئه‌و ده‌مه له زیندانی وادی ئه‌لنه‌ترون هه‌ڵات که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای نێوان قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریه.