Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: گرفت له‌ په‌ێوه‌ندیه‌کاندا نییه‌ به‌ڵکۆ له‌ شێوه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کان‌ و شه‌فافیه‌ته‌که‌دایه‌

  • Jani Diylan

ahmedi_askenderi ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ahmedi_askenderi ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

په‌ێوه‌ندیه‌کان چ له‌سه‌رئاستی تاکدا وه‌کو په‌ێوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ چ له‌سه‌ر ئاستێکی رامیاریدا هونه‌ری خۆی هه‌یه‌. ئاخۆ تا چه‌ند لایه‌نه‌ کوردیه‌کان له‌ هونه‌ری ئه‌و جۆره‌ په‌ێوه‌ندیانه‌دا‌ توانا و شاره‌زاییان هه‌یه‌؟
کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای کاروباری ڕامیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی تاکه‌کانی کورده‌وه‌ چاوی لێ بکه‌ێن دیاره‌ کوردیش وه‌کو میلله‌تانی تر له‌ ناو تاکه‌کاندا که‌سی زۆر هه‌یه‌ که‌ شاره‌زایه‌ ‌ وه‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌و په‌ێوه‌ندیانه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی رێک و پێک و دیاریکراو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیبێته‌ ئاستی رێکخراوه‌ سیاسیه‌کان من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ زۆر لاوازه‌ وه‌ په‌ێوه‌ندیه‌کانیان ئه‌و جۆره‌ نییه‌ که‌ ده‌بێ ببێ. سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی تانه‌ له‌ لایه‌نه‌کانی تر ده‌ده‌ن و ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرن، کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵی من پێم وایه‌ بڕێک له‌و که‌سانه‌ خۆیان له‌ خانۆێ شیشه‌ییدا دانیشتوون وه‌ به‌رد ئه‌گرنه‌ ئه‌وانه‌ی دیکه‌، ده‌شڵێت له‌ دوو بواردا کێشه‌که‌ گرنگه‌، یه‌کێکیان شفافیه‌ته‌ وه‌ یه‌کیشیان دیموکراسی و په‌ێوه‌ندیه‌ دیموکراسیه‌کانی نێو رێکخراوه‌که‌یه‌ ".

XS
SM
MD
LG