Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا و تورکیا به‌ نیازن له‌ به‌رامبه‌ر جیهادیـیه‌کانی بۆ سوریا ده‌ڕۆن هاوکاری بکه‌ن

  • VOA News

سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌ردوو ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌ی و تورکیا پـێـکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و جیهادیـیانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ ئه‌وروپاوه‌ به‌ره‌و سوریا بڕۆن تاوه‌کو به‌شـداری له‌شه‌ڕ بکه‌ن.
فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له‌ ئانکه‌ره‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌ ئێستادا هه‌زاران ئه‌وروپایی هه‌ن که‌ له‌ سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن و زۆربه‌یان له‌ تورکیاوه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌. به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسـا نزیکه‌ی 700 که‌س له‌وانه‌ هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسین یان دانیشـتووی فه‌ڕه‌نسان.
عه‌بدوڵڵا گول لای خۆیه‌وه‌ گوتی سـاڵانه‌ ملیۆنان گه‌شـتیار له‌ ئه‌وروپاوه‌ سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌ن، بۆیه‌ سه‌خته‌ بتوانن هه‌موو که‌سێـک له‌سه‌ر ڕابگرن.
XS
SM
MD
LG