گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێشـتا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه کۆمپانیاکان کارداری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکه‌ن.
ده‌یڤد کۆهین بریکاری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری دژه تێرۆرزم و زانیاری په‌یوه‌ست به دارایی، ڕۆژی دووشه‌ممه له تورکیا گوتی هێشـتا چه‌ند سزایه‌کی توند له دژی ئێران ماونه‌ته‌وه له بواره‌کانی بانک و وزه و هه‌نارده و هاورده‌کردن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه کاتیـیه‌ی له ژنێڤ له مانگی یازده له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆریان کرد به‌شێـک له سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ر وڵاتیان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی تاران کاره هه‌سـتیاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرت.
بڕیاره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی ئێران بکات.