Accessibility links

فه‌نه‌ر رۆژبه‌یانی: هه‌ندێ نووسه‌ر و رۆناکبیری مه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی پارته‌کانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ چاند و وێژه‌ی کوردی

  • Jani Diylan

Fener Rojbiyani

Fener Rojbiyani

ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ 26/1/2014 کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی یه‌کێتی رۆناکبیرانی کوردستانی رۆژئاوا له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ چوو.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کاک فه‌نه‌ر رۆژبه‌یانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " رۆژێکی دیروکی بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌ نووسه‌ران و رۆشه‌نبیرانی کوردستانی رۆژئاوا تێدا به‌شداریان کرد و له‌ ژێر ناونیشانی به‌رپرسیاره‌تی رۆژنامه‌وانان، نووسه‌ران و رۆناکبیرانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رهه‌ڵدانی کوردستانی رۆژئاوا به‌رێوه‌ چوو. رۆژبه‌یانی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت باس له‌ تێکه‌ڵی فراوان و سازان کرا له‌ نێوان رۆشنبیران و نووسه‌ران وێژه‌یی له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ هێوای به‌ستنی کۆنفرانسێکی مه‌زن پاش دوو ساڵ له‌ قامیشلۆ. کاک فه‌نه‌ر ده‌شڵیت به‌ داخه‌وه‌ زۆری نووسه‌ران و رۆشنبیران که‌وتونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی پارته‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ چاند ووێژه‌ی کوردی".

XS
SM
MD
LG