Accessibility links

سامان نه‌جم: خانه‌قین له‌ ساڵی 1892 لیوا بوه‌ وه‌ شێخ مه‌حمود له‌ ساڵی 1930 یش داوای کردووه‌ ببێته‌ لیوا(پاریزگاه‌، ئوستان)

  • Jani Diylan

Saman Najam

Saman Najam

دیاره‌ به‌ ئوستان وه‌ یاخود به‌ پارێزگارکردنی تۆزخورماتۆ و ته‌له‌عفه‌ر به‌ پێ بریارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌بوه‌ له‌ لایه‌ن کورده‌وه‌ و به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بریاره‌ ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌وان سامان نه‌جم له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌ڵستیه‌ ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی دیکه‌ی سیاسیه‌ که‌ مالکی ئه‌ێنێت و قه‌ێران درووستکردن له‌و ناوچانه‌، چونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ تاێبه‌تی تۆزخورماتۆ سه‌ر به‌ پاریزگاێ که‌رکوکه‌ وه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ داوایان نه‌کردووه‌ که‌ قه‌زاکه‌یان بکرێته‌ پارێزگاه‌ چونک به‌شێکن له‌ ماده‌ی ده‌ستوری 140، بۆیه‌ مالکی به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاێبه‌تی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ نگرانی کورده‌کان. کاک سامان ده‌ڵێت جیاوازی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌، ئه‌وه‌ یه‌ هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ داوایان کردووه‌ و به‌شێک نییه‌ له‌ ماده‌ی 140ی ده‌ستوری، هه‌ڵه‌بجه‌ سونبولی ناسنامه‌ی گه‌لی کورده‌، گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌رهاوڵاتیانی کراوه‌ وه‌ له‌ ئێستاشدا گه‌وره‌ و فراوان بوه‌، له‌ رووی رووبه‌ر،پێگه‌ی ناوچه‌که‌ وه‌ وه‌ ژماره‌ی دانێشتوانی. کاک سامان سه‌باره‌ت به‌ ئوستان وه‌ پارێزگاه‌ کردنی شاری خانه‌قین ده‌ڵێت خانه‌قین تاێبه‌تمه‌ندی خۆێ هه‌یه‌ که‌ جیاوازه‌ له‌ تۆزخورماتۆ، که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان، به‌و پییه‌ی خانه‌قین هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌سه‌ر جه‌م چین و توێژ و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌ جیاجیاکانیه‌وه‌ به‌ بێ جیاوازی وه‌ به‌یه‌ک ده‌نگ وه‌ به‌ یه‌ک ڕه‌نگ داوا به‌ پارێزگاه‌ بوونی قه‌زاکه‌یان کردووه‌، کاک سامان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت خانه‌قێن له‌ ساڵی 1892 لیوا واته‌ پاریزگاه‌ بوه‌ و هه‌ر وه‌ها شێخ مه‌حموودی حه‌فید له‌ ساڵی 1930 داوای کردووه‌ خانه‌قین بکرێت به‌ لیوا (پاریزگاه‌، ئوستان)".

Khanaqin Lafaaowi Elwen

Khanaqin Lafaaowi Elwen

XS
SM
MD
LG