هێزه‌کانی پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت له تایلاند ده‌ڵێن ڕێبه‌رێکی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه هاوکاتی هه‌وڵی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ڵبژاردنێکی به‌رایی.
ده‌سه‌ڵاتداران ناسنامه‌ی که‌سه کوژراوه‌که‌یان ئاشکرا کردووه و ده‌ڵێن ناوی ( سوثین تاراتین) ه.
پۆلیس ده‌شڵێت له ئاکامی توندوتیژیه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 5 که‌سیش بریندارن.
خۆپیشانده‌ران توانییان له هه‌ندێک بنکه‌ی ده‌نگداندا ڕێ له ده‌نگدانه‌که بگرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێت ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌راییه بکرێته پێشبینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی دووی مانگی 2.
یانگلوک شیناواترا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تایلاند به بڕیارێک په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داوای هه‌ڵبژاردنی کرده‌وه بۆ کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت که داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌کرێت و هه‌روه‌هاش ده‌سه‌ڵات بدرێته ده‌ست ئه‌نجومه‌نێکی هه‌ڵنه‌بژێردراو.
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئۆپزسیۆنیش ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخرێن ، به‌ڵام حکومه‌تی تایلاند ده‌ڵێت ته‌نها له‌و ده‌مه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌کان دواده‌خرێن که خۆپیشاندانه‌کان ڕابگیرێن و ئۆپزسیۆنیش بڕیاری بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.