زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌ر به ته‌نها ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری عێراق له پارێزگای ئه‌نبار دژ به تێرۆریستانی داعش و ئه‌لقاعیده ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت گه‌ر بێتوو هه‌نگاوی تری له‌گه‌ڵدا نه‌نرێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی هاوڕایه و ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئه‌نبار ڕووده‌دات جیاوازه و دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌که‌میان خۆپیشانده‌رانی سوننه‌یه و دووه‌میشیان تێرۆریستانن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نی دووه‌میه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت کارێکی باشی حکومه‌تی نێوه‌ندیه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا حکومه‌ت چه‌ند ده‌توانێت درێژه به‌و پرۆسه‌یه بدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆڵێکی زۆریان هه‌یه له‌م کێشه ئاسایشیانه‌ی ناو عێراق و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات پێناچێت ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقیش کۆتایی به کێشه ئاینزاییه‌کانی وڵاته‌که بێنێت و هه‌ر بۆیه‌شه نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق هه‌روا به ئاسانی ناگۆڕدرێت چونکه هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له ئارادا نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: