Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق 12 که‌س ده‌کوژرێن


به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ عێراق به‌لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن کوشنده‌ترین هێرشی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی هێرشێکی هاوه‌ن بوو که‌ له‌ گوندێکی شیعه‌‌کان له‌ نزیک باقوبه‌ ڕوویدا و بوو به‌هۆی کوشتنی 6 که‌س. پێنج که‌س له‌ قوربانییه‌کان ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن و دوو ژن و کوڕێکی منداڵیشی تێدابووه‌.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.
له‌م مانگه‌دا سه‌دان که‌س له‌ عێراق کوژراون زۆربه‌ی به‌هۆی توندوتیژی ئاینزایی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان.
XS
SM
MD
LG