Accessibility links

لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی سوریا بۆ یه‌که‌م جار کۆده‌بنه‌وه‌


وتووێژکه‌رانی حکومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بۆ یه‌که‌م جار له‌ ژنێڤ به‌ ناوبژیوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبونه‌وه‌.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش ده‌ستکه‌وێک بوو بۆ له‌خزه‌ر براهیمی دیپلۆماتی دێرینی جه‌زائیری که‌ توانی شانده‌کانی هه‌ردوو لا له‌ یه‌ک ژوردا کۆبکاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ئاشکرا نییه‌ ئایا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک قسه‌ ده‌که‌ن یان نا ئایاش پێویسته‌ به‌ڕێز براهیمی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵ له‌ نێوانیاندا هه‌ر له‌ هاتوچۆدا بێت.
له‌خزه‌ر براهیمی ڕۆژی هه‌ینی گوتی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر دۆسێی پرۆسه‌که‌یه‌ که‌ هیواشی خواست ئه‌م وتووێژانه‌ یه‌ک هه‌فته‌ بخایه‌نێت. به‌ڵام هه‌ردوو لا جیاوازی ئێجگار زۆر و گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ نه هه‌ر له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئایا قسه‌و وتووێژ له‌سه‌ر چی بکه‌ن.
بۆ زیانیاری زیاتر گوێبیستی ڕاپۆرته‌که‌ به‌.
XS
SM
MD
LG