Accessibility links

له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئابوری جیهانیدا جۆن کێری باس له‌ ئێران و سوریا ده‌کات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری کرد‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی جیهانی ئابوری له‌ سویسرا. سه‌رۆکانی نزیکه‌ی 30 وڵاتی جیهان له‌ ناویاندا سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانیش به‌شدارییان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کردووه‌.
جۆن کێری ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ داڤۆس پاش کۆنفرانسه‌که‌ی مۆنترۆ له‌سه‌ر سوریا. له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ئێرانی تاوانبار کرد به‌ پشتیوانی کردن له‌ سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
لێدوانه‌که‌ی کێری چه‌ند کاتژمێریک پاش هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی ئێران بوو بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی بیانی بۆ وڵاته‌که‌ی. به‌ڕێز ڕۆحانی ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه‌ له‌مه‌ڕ باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا.
زلاتیکا هۆکی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌.
XS
SM
MD
LG