کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی سێ ته‌قینه‌وه که له قاهیره‌ی پایته‌خت و پارێزگای جیزه ڕوویاندابوو به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژران و زیاتر له 76 که‌سیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا کاتێـک ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م ئاسایشی شاره‌که ته‌قیـیه‌وه. ته‌قینه‌وه‌که هێنده به‌هێزبووه چاڵێـکی به قوڵایی 6 مه‌تر و پانی 6 مه‌تر دروسـتکردووه، هه‌روه‌ها زیانێـکی زۆری به بینای ئاسایش گه‌یاندووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان ته‌قینه‌وه خۆکوژی نه‌بووه و کامێراکانی چاودێری نیشـانیان داوه سێ که‌س له ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که دابه‌زیون و سواری ئۆتۆمبیلێـکی دیکه بوون و به دوایدا ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه.
له پارێزگای جیزه‌ی باشوری ڕۆژئاوای قاهیره‌ش، بۆمبێـک له نزیک وێزگه‌ی هاتوچۆی میترۆی ناوچه‌ی دو‌قی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌پـێی ته‌له‌فزیۆنی میسر له‌وێش 15 که‌س برینداربوون.
هه‌ر له پارێزگای جیزه بۆمبێـک له نزیک بنکه‌یه‌کی پـۆلیس ته‌قیوته‌وه و هیچ زیانێـکی گیانی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانه‌ی میسر به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.