Accessibility links

خانه‌ی ئازادی: ئازادییه‌کان له‌ جیهاندا که‌متر ده‌بێته‌وه‌


گروپی خانه‌ی ئازادی که‌ گروپێکی داکۆکیکه‌ره‌ له‌ دیموکه‌راسی ڕاده‌گه‌ێنێت له‌ ساڵی ڕابوردوودا ئازادی له‌ جیهان که‌متر بووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین که‌ چه‌ند به‌شێکی که‌می ئازادییان هه‌یه‌ یان هه‌ر نیانه‌.
ئه‌و گروپه‌ی بنکه‌ له‌ واشنتۆنه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو کرده‌وه‌ 195 وڵات و 14 هه‌رێمی تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای مافی سیاسی و ئازادی سیڤیلی.
هه‌راسانکردن و شه‌ڕ له‌ سوریا و سه‌رکوتکردن له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی خستووته‌ نێو 10 هه‌ره‌ خراپترین وڵات بۆ ئازادی.
به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌دا 83 ی خه‌ڵکی له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین که‌ هه‌ر ئازاد نین.
نوسه‌ری ڕاپۆرته‌که‌ ئارچ پودینگتۆن ده‌ڵێت حکومه‌ته‌دان جگه‌ له‌ توندوتیژی که‌ره‌سته‌ی تریش به‌کار ده‌هێنن بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادییه‌کان.
XS
SM
MD
LG