سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بڕیاری به‌شـداریکردنی ئێران له وتووێژه‌کانی ئاشـتی سوریا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام کاره‌سـاتیش نیـیه.
لاڤرۆڤ ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه گوته‌بێژی بان کی مون گوتی له بانگهێشـتکردنی ئێران بۆ کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری مۆنتروی سویسرا بـبه‌سـترێت.
ئێران مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی کاتی له سوریا ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
مارتن نێسیرکی گوته‌بێژی بان کی کون گوتی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ په‌سه‌ندکردنی به‌یانـنامه‌ی ژنێڤ 1 له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پـێشـووی بۆ بینینی ڕۆڵێـکی پـۆزێتیڤانه له وتووێژه‌کانی سوریا یه‌ک ناگرێته‌وه.