نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کشانده‌وه بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژنێڤ 2 دا که به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه بۆ قه‌یرانی سوریا.
سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه ڕێگه‌گرتن بوو له هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د واته کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه‌ی به‌شدار بێت که پێشتر هه‌ندێک وڵات وه‌هایان داده‌نا تاران ده‌بێته به‌شێک له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی خوێناوی سوریا.
به‌ڕێز پاڵانی که مامۆستای به‌شی یاسایه له زانکۆی کۆیه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وبڕوایه‌دا نییه ئێران کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی تاران ئێستا خۆی گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه و گرفتی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت که تاران ده‌ست له خراپه‌کاریه‌کانی خۆی هه‌ڵناگرێت له ناوچه‌که‌دا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران پاڵانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: