Accessibility links

عومه‌ر عینایه‌ت: هه‌ڵوێستێکی توندمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم تا کۆتایی مانگی یه‌ک یه‌کلایی نه‌بێته‌وه‌

  • Balen Salih

عومه‌ر عینایه‌ت

عومه‌ر عینایه‌ت

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هۆکاری سه‌ره‌کی دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌گێڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا تیپه‌ڕیوه‌.

عومه‌ر عینایه‌ت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت بێگومان فاکته‌ری تری ناوخۆیی و ده‌ره‌کیش ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شتدا.
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و به‌ تایبه‌تی تورکیا و ئێران، به‌ڕێز عینایه‌ت ده‌ڵێت ئێران کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه‌ له‌ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێدا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، عومه‌ر عینایه‌ت ده‌شڵێت مه‌خابن تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ناتوانن له‌و ئاسته‌دا بن که‌ ئه‌مانه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانن و زۆر خۆیان به‌ که‌متر ده‌زانن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و تورکیاش.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG