هه‌نگاوه‌کان بۆ هێور کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر ئێران هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی کارکردن به ڕێکه‌وتنه کاتیه‌که‌ی زلهێزه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆریان کرد بۆ سنوردار کردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران.
به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا به په‌یامنێرانی گوتووه؛ چه‌ند مانگی داهاتوو گرنگ ده‌بن بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌م ڕێکه‌وتنه کاتیه‌شی کرد که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستکراوه به کارکردن پێی.
تاران سه‌نته‌رفیوجه‌کانی دوو دامه‌زراوی ناو‌کی له‌کار خستوه و ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش پشتڕاستی کردۆته‌وه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ده‌زگای ئه‌تۆمی ئێران ده‌ڵێت پێویسته بزانرێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی جێبه‌جێده‌کرێن به مانای ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران نییه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی لیسا برایانت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه.