چالاکوانانی سوریا و چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به ده‌روازه‌ی باب ئه‌لهه‌وای سه‌ر سنووری تورکیا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 16 که‌س کوژراون و 20 که‌سیش برینداربوون.
ده‌روازه‌که که ده‌که‌وێته پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی به‌ره‌ی ئیسلامیـدایه، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه که‌وتنه شه‌ڕێـکی قورسه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له نێو کوژراوه‌کاندا 6 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن هه‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای هاتای تورکیا گوتی ته‌قینه‌وه‌کان له دیوی سوریا بوون و هیچ زیانێـک به لایه‌نی تورکی نه‌گه‌یشـتووه.