ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه پـیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئاسـتی 20% ی له ده‌زگای ناو‌کی نه‌ته‌نز ڕاگرت و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاش لای خۆیانه‌وه ده‌سـتیان کردووه به سووکردنی سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ری، ئه‌مه‌ش به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له 24 ی مانگی یازده له ژنێڤ له نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان مۆرکرا.
له ڕێـکه‌وتنه‌که‌دا هاتوو ده‌بێت ئێران له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو کاره هه‌ستیاره ناوکیـیه‌کانی ڕابگرێت و په‌ره نه‌دات به کاره‌کانی له هه‌ردوو ده‌زگای ناو‌کی نه‌ته‌نز و فۆردو و سه‌نته‌رفیوجی نوێ له ده‌زگای ناو‌کی ئاراک دانه‌مه‌زرێنێت. له به‌رامبه‌ردا شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م هه‌نارده‌کردنی پـترۆکیمیاویـیه‌کانی ئێران لابه‌رن و ڕێگه‌ی پێ بده‌نه‌وه بازرگانی ئاڵتون بکات. هه‌روه‌ها سزاکانی سه‌ر که‌رتی پـیشه‌سـازی ماشێنیشی ڕابگرن و سڕکردنی سه‌ر 4.2 ملیار دۆلاری له بانکه‌کانی جیهان لابه‌رن.
جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌مه یه‌که‌م جاره له پاش نزیکه‌ی ده سـاڵ ئێران هه‌نگاوێـکی به‌رچاوبنێت بۆ خاوکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش گوتی هه‌نگاوێـکی گرنگه، به‌ڵام ئامانجی کۆتایی نیـیه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو زلهێزانی جیهان و ئێران به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی بگه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئێران کار بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ناکات.