Accessibility links

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسن له‌وه‌ی کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن ناچن

  • Jani Diylan

Dr. Rebwar Fatah

Dr. Rebwar Fatah

راسته‌ دیالۆگ وه‌ یاخود وتو وێژ کردن چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانه‌، به‌ڵام ساڵه‌هایه‌ دانوستاندنانی کورد له‌ هات و چووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادیاندا ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆیان له‌و وتو وێژانه‌دا نه‌بوه‌.
دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " کۆمه‌ڵێک هۆکار ده‌توانین دیاری بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتو نه‌بوه‌ و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێکیان په‌ێوه‌ندی به‌ مێژووی عێراقه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌ندێکی تریشیان ره‌نگه‌ په‌ێوه‌ندی به‌وه‌ هه‌بێت که‌ ئه‌مرۆ ئاسایش له‌ عێراقدا نییه‌ وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌ باوه‌ڕی من هێچ کام له‌و لایه‌نانه‌ی پێکه‌وه‌ داده‌نیشن نییه‌تێکی پاکیان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و کێشه‌کان به‌ هه‌ڵواسراوی ئه‌مێنیته‌وه‌. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ندێ کێشه‌ هه‌یه‌ به‌ ڕاستی چاره‌سه‌ر ناکرێت وه‌کو کێشه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان وه‌ یاخود کێشه‌ی بودجه‌، وه‌ له‌وه‌ ده‌چێت هه‌ر درێژه‌ بخایه‌نی وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بێت. دکتۆر رێبوارده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسن له‌وه‌ی کێشه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن ناچن ".

XS
SM
MD
LG