Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری:بێ به‌شکردنی کورد له‌ بریارێکی گرنگ که‌ به‌ چاره‌نووسیانه‌وه‌ گرێ دراوه‌ له‌ ژنێڤ

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

دیاره‌ رۆڵی ئێران وه‌کو یاریکه‌رێکی سه‌ره‌کی له‌ گه‌مه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دیاره‌، بانگهێشتی له‌ ناکاوی ئێراندا بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسی ژنێڤ 2 ، ئایا چاوه‌ڕوانکراو بوو؟
حاتم مه‌نبه‌ری چاودێری کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌بێ ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاو بگرێن ئێران رۆڵێکی گرنگی له‌ باری سوریادا هه‌یه‌ و به‌شێکه‌ له‌و گرفته‌ی که‌ ئیمرۆ تووشی سوریا و هاوڵاتیانی سوریادا بوه‌ و سه‌ره‌ رای بۆچوونه‌ جێاوازه‌کان دیاره‌ پێداگرتنی روسیا له‌و په‌ێوه‌ندیه‌دا رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌شدار بێت. کاک حاتم سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریکردنی کورده‌کان ده‌ڵی هه‌م مافی خۆیانه‌ وه‌ هه‌مێش کۆمه‌ک ده‌کات به‌ چاره‌سه‌ریه‌ک ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێگه‌یشتنێک بێت، به‌ڵام دوو هۆێ سه‌ره‌کی هه‌بوون له‌ به‌شداری نه‌کردنی کورده‌کان، یه‌ک هاوده‌نگ نه‌بوون و یه‌کگرتوو نه‌بوونی خودی کورده‌کان به‌ هۆێ رێک نه‌که‌وتنیان له‌ سه‌ر په‌یام وگووتارێک هاوبه‌ش و دووهه‌م پێ داگری تورکیا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی رۆژئاواش به‌ سه‌مپاتی له‌گه‌ڵ بۆچوونی تورکیا که‌ کورده‌کان بێ به‌ش بکرێن له‌ بریارێکی گه‌له‌ک گرنگ که‌ به‌ چاره‌نووسی ئه‌وانیشه‌وه‌ گرێ دراوه‌".

XS
SM
MD
LG