هاوپه‌یمانیی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕۆژی شه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی له ئه‌سته‌نبوڵ بڕیاری به‌شداریکردنی دا له کۆنفرانسی ژنێڤ 2.
ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ژنێڤ 2 به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه بۆ قه‌یرانی سوریا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ژنێڤ 2 گرنگه به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌و میکانیزمانه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت هه‌ڵه‌ن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ها دانراوه لایه‌نه سیاسیه‌کان و سه‌رهه‌ڵداوان هه‌موو به ناوی ئۆپزسیۆنی سوریاوه به‌شدار بن و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئاکامی کۆنفرانسه‌که و گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت، زوهات کوبانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وه‌ها بوو ئه‌وا پیویسته کورد له سوریادا هه‌رێمی خۆی تۆکمه بکات و بیپارێزێت و وه‌ک ده‌شڵیت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ک هه‌نگاو گیراونه‌ته به‌ر.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: