Accessibility links

شاهۆ فه‌رازمه‌ند: زانیاری هه‌یه‌ سه‌له‌فیه‌کان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاکانی ئێرانی دا هاوئاهه‌نگیان هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Shaho Farazmand

Shaho Farazmand

هه‌ر وه‌کو ده‌بینرێت سه‌له‌فیه‌کان ئه‌مرۆ بۆنه‌ته‌ کێشه‌ و ده‌رده‌ سه‌ریه‌ک بۆ هه‌ندی له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئیسلامی و بێگومان له‌ کوردستانیش به‌ جۆرێک په‌ێدا بوونه‌، ئایا ئه‌م ده‌سته‌ و تاقمه‌ هیچ مه‌ترسیه‌کیان بۆ سه‌ر کوردستان و ئاێنده‌ی کوردستان هه‌یه‌؟
کاک شاهۆ فه‌رازمه‌ند چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا بنه‌مای ئیسلامی سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بنه‌مایه‌کی لاوازه‌، چونکه‌ سیستمی فه‌رمانره‌وایی به‌سه‌ر ئێران و ئه‌و پارچه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئیسلامی سیاسیه‌ و خه‌ڵکیش خۆیان قوربانی ده‌ستی ئیسلامی سیاسی ده‌بینن، بۆیه‌ له‌ پشت سه‌ری ئیسلامی سیاسی خۆێ سازمان نادات. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی هه‌ندێ هۆکاربوه‌ته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ جۆراو جۆره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆمه‌ڵێکی سه‌له‌فی جیهادی په‌ێدا ببێ که‌ وا ده‌رده‌که‌وی ئێستا و له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر به‌ جۆرێک کاری بۆ نه‌کرێ کۆمه‌ڵگای کوردستان تووشی مه‌ترسی بکات. کاک شاهو ده‌شڵێت ناوه‌ندی ئه‌وانه‌ له‌ مزگه‌وتی مه‌کی له‌ زاهیدانه و له‌وێه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قوناغی یه‌کمدا کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ ئیسلامی بکه‌ن ".
XS
SM
MD
LG