شانشینی ئوردون ئاماده‌یه بۆ میوانداریکردنی مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌ربازه عێراقیه‌کان له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه پاش ئه‌وه‌ی توندڕه‌وانی ئه‌لقاعیده کۆنترۆڵی دوو شارۆچکه‌یان کردووه له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق.
موحه‌مه‌د مومنی، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی شانشینی ئوردون به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ی گوتووه عه‌مان داوایه‌کی ئه‌مریکای به‌ده‌ست گه‌یشتووه تا شانشینی ئوردون میوانداریی ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه بکات و ده‌شڵێت وتووێژیش له‌سه‌ر ورده‌کاری ئه‌و دۆسێیه‌ش کراوه.
به‌ڕیز مومنی ده‌ڵیت به چاوێکی پۆزه‌تیڤانه‌وه له‌و مه‌شق و ڕاهێنانه ده‌ڕوانین چونکه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئوردوندا ده‌گونجێت له سۆنگه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆریزم ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئوردون ده‌ڵێت شانشینه‌که‌ی باشترین دامه‌زراوه‌کانی هه‌یه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان پێکردن له ناوچه‌که‌دا.
پێشتریش ئوردون میوانداریی مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی کردووه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد تا بتوانن ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌ستۆ بگرن پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین له ساڵی 2003 دا.