Accessibility links

ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ وڵاتان ده‌کات سنووریان به‌ ڕووی ئاواره‌کانی سوریا دانه‌خه‌ن

  • VOA News

ئه‌نتۆنیۆ گویترس، به‌رپرسی کۆمسیۆنی باڵای UNHCR

ئه‌نتۆنیۆ گویترس، به‌رپرسی کۆمسیۆنی باڵای UNHCR

ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داواکاریـیه‌که‌ی له‌ هه‌موو وڵاتان دووپات کرده‌وه‌ که‌ سنووری خۆیان له‌ ڕووی ئاواره‌کانی سوریا بکه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێت نابێت ئه‌و باره‌ گرانه‌ ته‌نها له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی سوریا ببێت.
زیاتر له‌ 2 ملیۆن که‌س به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه‌ ڕاگوێزراون و زۆربه‌یان له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران و له‌ نیشته‌جێگای ناڕه‌سمیدان له‌ وڵاتانی وه‌کو لوبنان، ئوردن، تورکیا و عێراق.
به‌رپرسی کۆمسیۆنی باڵای UNHCR ئه‌نتۆنیۆ گویترس له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی دراوسێ سوریا له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ شێوه‌یه‌کی گونجاوانه‌ ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
گویترس گوتی جێگای قه‌بوڵ کردن نییه‌ که‌ ده‌بینین په‌نابه‌رانی سوریا ده‌خنکێن و ده‌مرن له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا یان له‌ سنووره‌کان ده‌رده‌كرێن.
XS
SM
MD
LG