Accessibility links

جان کێری: ئا‌مانج له‌ کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 پـێـکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێـکی قۆناغی گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ سوریا

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئامانج له‌ به‌سـتنی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 ئه‌وه‌یه‌ ئاسانکاری بکرێت بۆ پـێـکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌‌ سوریا و ئه‌و ده‌سـته‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک.
گوتیشی ئه‌ندامانی ده‌سـته‌که‌ش ده‌بێت له‌ لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر ببێت و نابێت که‌سێـکی تێدابێت که‌ هه‌ر که‌میان ڕه‌تی بکاته‌وه‌، ئیدی ئه‌و که‌سه‌ به‌شـار ئه‌سه‌د یان که‌سێـکی نێو ئۆپـۆزسیۆن ببێت.
پاشان داوای له‌ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد به‌شـداری له‌ کۆنگره‌که‌دا بکه‌ن و گوتی ئه‌مه‌ کۆتایی نابێت، به‌ڵـکو سه‌ره‌تایه‌ و ئه‌مه‌ش باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن ئامانجه‌کانی خه‌ڵـکی سوریا و شۆڕشه‌که‌ی.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هاوبه‌ندی نیشـتیمانی سوریا ڕۆژی هه‌ینی بڕیار بدات ئایا به‌شـداری له‌ کۆنگره‌که‌دا ده‌کات یان نا.
هه‌ره‌چه‌نده‌ کۆنگره‌که‌ به‌ ژنێڤ 2 ناودێرده‌کرێت، به‌ڵام بڕیار‌ دراوه‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ شـاری مۆنترۆی سویسرا بـبه‌سـترێت.
XS
SM
MD
LG