وتووێژه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو له هه‌رێمی کوردستاندا به‌رده‌وامه و هێشتا هێچ پێشوه‌چونێک ڕانه‌گێنراوه. ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت گفتوگۆکان له ڕه‌وشێکی چه‌قبه‌ستوودایه و ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که له نێوان لایه‌نه‌کانی هه‌رێم دا نه‌ماوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت " ترسم هه‌یه چوونی پارتی و یه‌کێتی بۆ ئێران درێژه کێشانی پێکهێنانی حکومه‌تی زۆر زیاتر کردبێت و بڕوام وایه ئێران داکۆکی له‌وه ده‌کات هێزێک له‌و هێزانه له مافی خۆی زیاتری هه‌بێت".
هاوکات ده‌شڵێت " ئه‌م وتووێژانه به شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌ستیپێکردووه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێکاره یاساییه‌یه که له کارنامه‌ی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌یه که‌ده‌بێت کابینه کاتێک داوای لێده‌کرێت پێکبهێنرێت 30 ڕۆژ مه‌وڵه‌تی بدرێتێ ئێستا ئه‌م گفتوگۆیانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێکاره یاساییه‌یه واتا ئه‌گه‌ر 10 سی ڕۆژی تریش حکومه‌ت پێکنه‌یات که‌س محاسه‌به‌ی که‌س ناکات".
ده‌قی گفتوگۆکه.