Accessibility links

کۆنگره‌یه‌ک له‌ عێراق سـازده‌کرێت به‌ مه‌به‌سـتی زیاترکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان

  • Goran Tawfeeq

ڕێـکخراوی ته‌قه‌دوم (پـێشـکه‌وتن) ی عێراقی یه‌که‌م کۆنگره‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاسـتی وڵات به‌ست به‌ مه‌به‌ستـی زیاترکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و 15 پارێزگایه‌ی عێراق که‌ له‌ نێو هه‌رێمێـکدا نین، ئه‌مه‌ش بۆ‌ به‌ڕێوه‌بردنی شـاره‌کانیان و هه‌روه‌ها هه‌موارکردنی یاساکان به‌پـێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر شارێـک.
ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایانه‌ به‌شـداریـیان له‌ کۆنگره‌که‌دا کرد، یه‌ک له‌وانه‌ ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر‌ لیسـتی برایه‌تی.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کۆنگره‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌ پارێزگاکه‌یانه‌وه‌ نیـیه‌، چونکه‌ یاسای پارێزگاکان که‌رکوک ناگرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا به‌ پـێی بڕیاری ژماره‌ 71 ی پـۆڵ برێمه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌ڕوات.
به‌ڵام عه‌لی سـاڵح که‌ ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌، گوتی ڕێکخستنه‌وه‌ی یاسای کاری پارێزگاکان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی هاوڵاتیانه‌ و له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌ گرنگیـیه‌وه‌ باسی لێ‌ ده‌کرێت، گوتیشی مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌ت پابه‌ندی ڕاسـپارده‌کانی کۆنگره‌که‌ ببێت.
XS
SM
MD
LG