له کاژمێر 9 ی شه‌وی چوارشه‌ممه به کاتی خۆجێی میسر بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌سه‌ر پـرۆژه‌ی ده‌سـتوری نوێ له‌و وڵاته داخران و پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌سـتیپـێـکرد.
پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه باشتر به‌ڕێوه‌چوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێشه‌ممه که به لایه‌نی که‌م 11 که‌س تیایدا کوژران و نزیکه‌ی 250 که‌سیش ده‌سـتگیرکران به تاوانی هه‌وڵدان بۆ تێـکدانی پـرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان گوتیان هێزه‌کانی پـۆلیس له ڕۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 79 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌کار لابراو محه‌مه‌د مورسی سـازکرابوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌نجامه‌که ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ڕێژه‌ی به‌شـداریکردنی خه‌ڵـکی له ده‌نگدانه‌که له چ ئاسـتێـکدا بووه. حکومه‌ت ده‌ڵێت ڕێژه‌که به‌رزه و نه‌یارانی حکومه‌تیش ده‌ڵێن به پـێچه‌وانه‌وه خه‌ڵـکێـکی زۆر که‌م تیایدا به‌شـداریـیان کردبوو.
شاندێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی چه‌ند بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی کرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له مانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا هیچ لێدوانێـک بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بدات.