Accessibility links

لوبنان سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی تاقمی عه‌بدوڵڵا عه‌زامی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ ده‌سـتگیرده‌کات

  • VOA News

له‌شـکری لوبنان ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی تاقمی که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زامی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌یان له‌ ناوه‌ڕاستی وڵات‌ ده‌سـتگیرکردووه‌.
له‌شـکری لوبنان گوتی ده‌زگای زانیاری توانی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ شوێنی جه‌مال ده‌فته‌ردار ده‌سـتنیشـان بکات که‌ له‌ گوندێـکی بیقاعی ڕۆژئاوا بوو و پاشـان هێزێـکی له‌شـکری چووه‌ ده‌ستگیری کردووه‌.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌کانی لوبنان ماجد ئه‌لماجدی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک سعودیان ده‌سـتگیرکرد که‌ ڕابه‌ری که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زام بوو، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان ده‌ڵێن پاشان ماجد به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی له‌شـکری گیانی له‌ده‌سـتدا‌.
تاقمی که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زام به‌رپـرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی مانگی یازده‌ له‌ دژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌یرووت کرا. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه‌ له‌ دژی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان کاربکات که‌ پشتیوانی له‌ ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG