Accessibility links

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو شتێک که‌ له‌ ناو ده‌زگاه‌ ته‌ندرووستیه‌کاندا روو ئه‌دات

  • Jani Diylan

Dr.Goran Abdulla

Dr.Goran Abdulla

کامپێنی چاو "هه‌ر چاوه ‌" هێشتا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێم ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌ سکاڵاکه‌یان له‌ باره‌ی زانیاره‌کان سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی به‌ هۆێ ده‌رمانی Avastin وه چاویان له‌ ده‌ست داوون.‌

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا خوێندکاری دوکتۆراه‌ له‌ رێبازی ته‌ندرووستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کۆمه‌ڵێک قسه‌ وه‌ زانیاری دژ به‌ یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کوێرکردنی هاوڵاتیان له‌ کوردستان به‌ هۆێ ده‌رمانی به‌د‌ و قاچاغه‌وه‌‌ وه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌مان ئه‌کرد که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی کۆمه‌ڵێک زانیاریمان پێ ببه‌خشێت، پێمان بڵێت له‌به‌ر چی ئه‌م کاره‌ساته‌ رووی دا، چاوی ئه‌م هاوڵاتیانه‌ بۆچی کوێر بوو. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی زانیاریمان ناداتێ، یان زانیاری هه‌ڵه‌ وه‌ دژ به‌ یه‌کمان پێ ئه‌به‌خشێ وه‌ پێمان ناڵێ وه‌ به‌ هاوڵاتیان ناڵێ وه‌ به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ گشتی ناڵێ هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته‌ چی بوو".

XS
SM
MD
LG