ڕەوشى کەمینە نەتەوەیى و ئاینیەکان بە گشتى و مەسیحیەکان بە تایبەتى لە عێراق ههتادێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بە شێوەیەکى نیمچە رۆژانە چەندین خێزانى مەسیحى عێراق جێدههێڵن و ڕوو دەکەنە وڵاتانى دەوروبەر و ئەوروپا هاوکات هێرشى چەکدراى بۆ سەریان و کوشتنى لێرە و لەوێ بەردەوامە ئەمانە وایان کردووە بەپێى ئامارێکى تایبەت بە خۆیان زیاتر لە 250 هەزار مەسیحى عێراق جێبهێڵن و زیاتر لە 1000 هاوڵاتى ئەو پـێکهاتەیەش لە ساڵى 2003 وە کوژراون، لەم بارەیەوە دەنگى ئەمریکا گفتوگۆیەکى تایبەتى لەگەڵ یۆنادم یوسف کەنا ئەندام پەرلەمانى مەسیحى لە پەرلەمانى عیراق سازکرد و ئەو دەڵێت پێشتر هاوڵاتیانى مەسیحى روویان دەکردە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بهڵام ئێستا ئەو هەرێمەش جێدههێڵن.
لە بارەى ئەو داواکاریەى چەند لایەنێکى مەسیحى بۆ بە پارێزگاکردنى ناوچەکانیان یونادم کەنا دەڵێت هیچ جار داواى پارێزگایەکى تایبەت بە مەسیحیەکانمان نەکردووە چونکە لەو ناوچەیە تەنها مەسیحى لێ ناژی.
سەبارەت بە پێکهێنانى هێزێکى چەکداریش تایبەت بە مەسیحیەکان بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکانیان یۆنادم کەنا ئەو هەنگاوە بە باش نازانێت و هەرێمى کوردستان وهک نمونە دههێنێتهوه کە هێزى چەکدار لە دەست لایەنێکى دیاریکراو یان پارتێک قەت سەرکەوتوو نابێت.