Accessibility links

مێزگرد: پێشنیازی پێکهێنانی ئوستانێکی نوێ له‌ کوردستانی ئێران

  • Salah Piroty

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه‌ نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له‌ مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران، مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی ئوستانێک به‌ ناوی " کوردستانی شیمالی" یان " ئوستانی موکریان" که‌ شاری مه‌هاباد ناوه‌نده‌که‌ی بێت هێنایه‌ گۆڕ و ئه‌م باسه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن میدیاکان و ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسی یه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری له‌ به‌رامبه‌ردا بووه‌.
له‌ مێزگردێکدا به‌ڕێزان مه‌جید حه‌قی و شێرکۆ جیهانی ، ڕووناکبیران و چالاکانی سیاسی کورد ئه‌م باسه‌یان تاووتوێکرد، به‌ تایبه‌ت لایه‌نه‌ زیانباره‌کانی.
مه‌جید حه‌قی: "مه‌سه‌له‌ی ئوستانێک به‌ ناوی "کوردستانی شیمالی" پێش هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ یان ئه‌و تبعیض (جیاوازی دانانه‌) سیستماتیکه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵکی کورد به‌ گشتی جێ به‌ جێ ده‌کرێت و ئه‌و جیاوازی دانانه‌ له‌ ئه‌و شوێنانه‌یه‌ که‌ دوو نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک کورد و ئازه‌ری تێیدا پێکه‌وه‌ ده‌ژین، زیاتر به‌رچاوه‌."
شێرکۆ جیهانی: "به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ مه‌حه‌ک لێدان(تاقیکردنه‌وه‌)یه‌که‌، یانی دیار نیه‌ که‌ هه‌تا چه‌ند له‌ ڕاده‌ی قسه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ یان پراکتیزه‌ی‌ ده‌که‌ن؛ شایه‌دیش له‌ داهاتوودا بیکه‌ن. به‌ڵام به‌ بڕوای من ئێستا ئه‌و که‌سه‌ی به‌ عینوانی نوێنه‌ری مه‌هاباد ئه‌و ته‌رحه‌ی پێشنهاد کردوه‌، نه‌ ئه‌وه‌یکه‌ ته‌رحی خۆی بووبێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شه‌خسێکه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ شتی پێ دیکته‌ کراوه و ئامانجی سیاسی له‌ تارانه‌وه‌ له‌ پشته‌."
XS
SM
MD
LG