Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: سانسۆرێکی زۆر زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێکه‌ڵبوونی کوران و کچان

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

هه‌ر وه‌کو له‌ میدیاکاندا هاتوه‌ 6 گه‌نج وه‌کو گه‌له‌ گورگ په‌لاماری کچێکی 16 ساڵه‌ی رۆژئاوای کوردستان ده‌ده‌ن و ده‌ست درێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر. بێگومان ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ ته‌نها به‌ کوردستانه‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌ به‌ڵام شیانی روودانیان له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگا و وڵاتێکدا هه‌یه‌. ئاخۆ ریشه‌ و هۆێ ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ له‌ کوردستاندا چیه‌؟
خانم هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری مافه‌کانی ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ یه‌کم جار نییه‌ شتی له‌م بابه‌ته‌ روو بدات و پێشتریش رووێ داوه‌، ئه‌مه‌ی که‌ کچێکی 16 ساڵی ئاواره‌ێ رۆژئاوای کوردستان له‌ شارێکی وه‌کو هه‌ولێر دا که‌ ئه‌منیه‌تی زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و هه‌موو شتێک له‌ ژێر چاودێری و کونترۆڵدایه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌رفێندره‌ێ و ده‌ست درێژی ده‌که‌رێته‌ سه‌ر به‌ ڕاستی کاره‌ساته‌ و وا لێت ئه‌کات هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان بێته‌ ژێر پرسیار له‌ لامان. هۆزان خان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ێری ئه‌و وڵاته‌که‌ که‌ پارێزکاری تێدا په‌رش و بڵاوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بینیت پڕه‌ له‌ شوێنی له‌شفروشی و پاره‌یه‌کی زۆر له‌و وڵاته‌دا که‌وتوه‌ ، هه‌ر بوێه‌ ده‌بینیت به‌شێک بێ به‌شن له‌مه،‌ ده‌ستیان بگات به‌و شتانه‌ و ئه‌مه‌ که‌بتێکی جنسی درووست کردووه‌ له‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه"‌.

XS
SM
MD
LG