کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و لایه‌نگرانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له چه‌ند شارێـکی وڵاته‌که 3 که‌س کوژراون و ژماریه‌کیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ڕۆژی هه‌ینی له قاهیره‌ی پایته‌خت و شـاره‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ریـیه و منیا و دمیات و سویس پـێـکدادانه‌کان ڕوویان دا و هێزه‌کانی ئاسایش ده‌یان که‌سی لایه‌نگری ئیخوانیان ده‌سـتگیرکرد.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و ئاسایشی له شاری سویس گوتیان 2 که‌س به گولـله‌ی ده‌مانچه کوژراون و 3 که‌سیش به گولـله‌ی تابڕ برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه، هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتووه‌ته سه‌دان که‌سی لایه‌نگری ئیخوان به‌ر له‌وه‌ی له پاش نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی سویسه‌وه ده‌ست به ڕێـپـێوانێـک بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش به بۆمبی مۆلۆتۆڤ و به‌رد و ده‌مه‌قاچان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ئاسایشی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشیش گوتی سه‌دان لایه‌نگری ئیخوان له شـاری سویس ئاگریان له تایه‌ری چه‌ندان ئۆتۆمبیل به‌رداوه و بۆمبێـکی مۆلۆتۆڤیان گرتووه‌ته ماشێنێـکی زرێـپـۆشی له‌شـکری و له ئاکامدا که‌مێـک زیانی پـێـگه‌یشـتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ئه‌سکه‌نده‌ریـیه جه‌نه‌ڕاڵ ناسر ئه‌لعه‌بد به ڕۆیته‌رزی گوت که‌سێـک گولـله‌یه‌ک به‌ر پـشـتی که‌وتووه و کوژراوه و هێزه‌کانی ئاسایش 30 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که سیانیان چه‌کیان پـێبووه.
عه‌مید هیشام نه‌سر به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی پارێزگای منیا، ئه‌ویش گوتی له شـاری منیای ناوه‌ندی پارێزگاکه و شـاری سمالوت هێزکانی ئاسایش 30 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش ده‌ڵێن 3 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش له پـێـکدادانهکاندا برینداربوون.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی قاهیره‌ش پـێـکدادان ڕوویاندا. له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که خۆپـیشـانده‌ران ئاگریان له ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیس به‌ردا و له ڕۆژئاوای شاره‌که‌ش خۆپـیشـانده‌ران به‌ردبارانی هێزه‌کانی ئاسایشیان کرد.
له شـاری دمیاتی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسک ڕێژیان له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا و 16 که‌سیشیان ده‌ستگیرکرد.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی پـێـنجشه‌ممه لایه‌نگرانی ئیخوان داوایان له خه‌ڵـکی کرد له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه دهسـتبکهن به هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئه‌م جاره له ژێر دروشمی "هه‌فته‌ی نه‌هێشـتنی ده‌سـتوری خوێن".
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتکراوه به ده‌نگدان له ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌که‌ی سه‌ر ده‌سـتوری نوێی میسر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بڕیاره هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام ببێت. له هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له ناو وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌وه‌تای محه‌مه‌د مورسی له ده‌سه‌ڵات لادراوه نزیکه‌ی 1500 که‌س له میسر کوژراون که نزیکه‌ی 350 یان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.