ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک قوتابخانه‌یه‌ک له شـارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به پارێزگای حه‌ما ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی ئه‌لکافات بووه و 16 که‌س کوژراون و ژن منداڵ له نێو قوربانیـیه‌کاندان.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌ویش هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ته‌قینه‌وه‌که له نزیک قوتابخانه‌یه‌ک بووه که له ئێسـتادا هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی تێدایه. گوتیشی 18 که‌س کوژراون که چواریان ژن و منداڵ بوون.
جێی ئاماژه‌یه دانیشـتوانی ئه‌م شارۆچکه‌یه له ئاینزای ئیسماعیلیـیه‌ن که ئه‌ویش به‌شێـکه له شیعه.