Accessibility links

گردبوونه‌ویه‌کی ناڕه‌زایی له‌ هه‌ولێر سـازده‌کرێت له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سـتدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچێـکی ئاواره‌ی کوردی سوریا

  • عومه‌ر فه‌رهادی

پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ شـاری هه‌ولێر، نزیکه‌ی 400 که‌س له‌ چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕێـکخراوه‌کانی ژنان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا و داوای سـزادانی ئه‌و شه‌ش که‌سه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕۆژی 6 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌سـتدرێژی سێکسیان کردبووه‌ سه‌ر کچێـکی ته‌مه‌ن 16 سـاڵ که‌ یه‌کێـکه‌ له‌ کورده‌ په‌نابه‌ره‌کانی کوردسـتانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌ولێر و له‌ سوپه‌رمارکتێـکدا کارده‌کات و دوای ته‌وابوونی کاره‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شوێنی کارکردنی سێ که‌س ده‌یڕفێنن و ده‌سـتدرێژی سێـکسی ده‌که‌نه‌ سه‌ر و چه‌ند که‌سێـکی تر ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش بێن و هه‌مان کاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
ژماره‌یه‌ک له‌ به‌شـداربووانی گردبوونه‌وه‌که‌ بۆ میدیاکان قسه‌یان کرد‌. عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.
XS
SM
MD
LG