Accessibility links

جۆ بایدن جارێـکی دیکه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ نوری مالیکیدا ده‌کات

  • VOA News

جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی کردووه‌ تاوه‌کو له‌ باره‌ی ڕه‌وشی پارێزگای ئه‌نبار وتووێژی له‌گه‌ڵدا بکات.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ جۆ بایدن بۆ جاری دووه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کرد و هانی دا به‌رده‌وام بێت له‌ کارکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی و خۆجێی به‌ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که‌.
هه‌روه‌ها پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکای بۆ عێراق دووپاتکرده‌وه‌ له‌ شه‌ڕی له‌ دژی تێرۆرزمی جیهانیدا.
ده‌سـتخۆشیشی له‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کرد بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی بۆ قه‌ره‌بووکردنی که‌سوکاری هه‌ر که‌سێـک له‌ ئه‌ندامانی خێڵه‌کان ئه‌گه‌ر بێت و له‌ شه‌ڕی دژی قاعیده‌ بکوژرێت یان برینداربکرێت.
XS
SM
MD
LG