چالاکوانان ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه توانیان ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی منداڵان له ناوچه‌ی قازی عه‌سکه‌ری شـاری حه‌له‌ب که له‌وێ چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شـام (داعش) باره‌گای خۆیان لێ دانابوو.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ی ئۆپـۆزسیۆن بۆ سه‌ر داعش، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که 20 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلێـک له شـاری ده‌رکوشی پارێزگای ئیدلیب کوژران.
گوته‌بێژێـکی داعش شه‌وی سێشه‌ممه له تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن کرد و گوتی له‌ناویان ده‌به‌ن. هه‌رچه‌نده چه‌ند کاژمێرێـک پـێشـتر به‌ره‌ی نوسره داوای له هه‌ردوولایان کرد شه‌ڕه‌که ڕابگرن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه زیاتر له 275 که‌س له شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا کوژراون. ده‌شێڵێت هێشـتا چاره‌نووسی ئه‌و سه‌دان چه‌کداره‌ی داعش ڕوون نیـیه که له‌و باره‌گایه‌دا بووبوون.