Accessibility links

ئارام حه‌مه‌ سالح: تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وانان جۆرێکه‌ له‌ بێ ویژدانی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌

  • Jani Diylan

Aram Hamasalih

Aram Hamasalih

هیچ شتێک له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسادا نییه‌ و ئه‌گه‌ر هات و یاساش پیاده‌ و جێ به‌ جێ نه‌کرا، بێگومان ئه‌و وڵاته‌ روو ده‌کاته‌ ئاژاوه‌ و توند و تیژی و نا ئارامی و وڵاته‌که‌ش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
رۆژنامه‌وان ئارام حه‌مه‌ ساڵح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " بێگومان من له‌و بروایه‌دام ئه‌گه‌ر بێت و یاسا جێ به‌ جێ بکرێت، گه‌ل وه‌ یاخود وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌ وه‌ یاخود به‌ره‌و به‌ڕه‌ڵایی ناڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ که‌ وا خه‌ڵک وا تێ ئه‌گا ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵکی داوای باشترکردنی باری ژیان بکات ، باشکردنی گوزه‌ران بکات، وا دا ده‌نێن که‌ که‌سێکی به‌ڕه‌ڵایه‌ وه‌ یاخود کۆمه‌ڵگایه‌کی ورووژاوه‌ به‌ بێ هۆ. کاک ئارام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی بێگومان تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وانان جۆرێکه‌ له‌ بێ زه‌میری، بێ ویژدانی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌ ئه‌کرێ، ئیتر له‌ کوردستان بێت وه‌ یاخود هه‌ر شوێنێکی تر. ئارام ده‌شڵێت قه‌ڵه‌م ئه‌گه‌ر نوکی تیژ بێت و له‌ ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیک و ئازادا بێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناشکێت و پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته"‌.
XS
SM
MD
LG