ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت چیتر ناتوانێت سه‌رچاوه‌ی زانیاریـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا پـشتڕاست بکاته‌وه، بۆیه ده‌وه‌ستێت له ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی نوێی قوربانیـیانی ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه.
ڕۆبه‌رت کۆلڤێڵ گوته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی هۆکاری شـکسـتهێنانی ڕێـکخراوه‌که‌ی له ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاده‌ست نه‌گه‌یشـتنی ئۆفیسه‌که‌یان به ژماره‌کان له ناو سوریاوه و هه‌روه‌ها ناتوانن له ژماره‌ی سه‌رچاوه‌کانی دیکه دڵنیا بـبن.
گوتیشی پـێشـتر شه‌ش سه‌رچاوه‌ی جیاوازی ناحکومی ژماره‌یان داونه‌تێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات له سـاڵی ڕابردوو ته‌نها دوو یان ئه‌وپه‌ڕی سێ سه‌رچاوه هه‌بوون.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، ڕۆبه‌رت کۆلڤێڵ گوتی ناتوانن ئاماری هیچ لایه‌نێـکیش پـشـتڕاست بکه‌نه‌وه، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا که له دوایـین ئاماریدا گوتبوی زیاتر له 130 هه‌زار که‌س له توندوتیژیـیه‌کانی سوریادا کوژراون.
جێی ئاماژه‌یه ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی 2011 وه ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته ڕوویداوه، به لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار که‌س له سوریادا کوژراون .