Accessibility links

شه‌پـۆلی سه‌رماکه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاری کردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی 200 ملیۆن که‌س


کاربه‌ده‌سـتانی که‌شـناسی له‌ ئه‌مه‌ریکا مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ن ئه‌م شه‌پـۆله‌ سه‌رمایه‌ی ویلایه‌ته‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌ کاری کردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی نزیکه‌ی 200 ملیۆن که‌س.
موعته‌به‌ر شیروانی له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌.
له‌ شـاره‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک بۆستن، نیویۆرک، فلادلفیا و واشنتن، پـله‌ی سه‌رما گه‌یشته‌ ژێر 10 پـله‌ی سه‌دی له‌ ژێر سفره‌وه‌.
ته‌نانه‌ت له‌ ویلایه‌ته‌کانی وه‌ک فلۆریدا و باشوری ته‌کساس 20 پله‌ سـاردتر ده‌بێت به‌ هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ کاتی ئاسایـیدا.
له‌ زۆربه‌ی شـاره‌کان کاربه‌ده‌سـتان قوتابخانه‌کانیان داخسـتووه‌ و هۆشـداریـیان داوه‌ته‌ خه‌ڵـکی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ئاگایان له‌ خۆیان بێت.
دووشه‌ممه‌ سه‌رمای که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گیانی مرۆڤ ده‌کات په‌کی زۆربه‌ی ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوای خست.
ئێد شورنا چالاکوانێـکه‌ یارمه‌تی خه‌ڵـکی بێ ماڵ ده‌دات بنکه‌ له‌ شیکاگۆیه‌ و زۆر نیگه‌ران بوو و گوتی " نیگه‌رانم که‌ خه‌ڵـکی بمرن و نیگه‌رانم خه‌ڵـکی له‌به‌ر سه‌رما ڕه‌ق بـبنه‌وه‌. خه‌ڵکی وه‌ها هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ سـاڵان عاده‌تیان به‌ هه‌وای سارد گرتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ ساردترین که‌ش بووه‌ له‌ ماوه‌ی سی سـاڵی ڕابردوودا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:52 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG