دواى دوو کاتژمێر له کۆنتڕۆڵکردنى گەڕەکى تەنەک لە ڕۆژئاواى موسڵ لە لایه‌ن چەکدارانى کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، هێزه‌کانی ئاسایش توانیان گه‌ڕه‌که‌که له ژێر ده‌ستی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه دەربهێنـنهوه و ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیش لە چەند ناوچەیەکى موسڵ دەستـپـێدەکەن.
سەرلەبەیانى ڕۆژی سێشه‌ممه، دواى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو و چەند بۆمبێک لە گەرەکى ئەلتەنەک، بە ڕووى هێزەکانى پۆلیس و سوپا کە بەهۆیانەوە دوو پۆلیس و سەربازێک کوژران چەکدارانى داعش توانیان دەست بەسەر بنکەى پۆلیس و تەواوى گەڕەکى تەنەکدا بگرن و بنکەکەى پۆلیس و بارەگایەکى سوپاشیان سوتاند دواتر هێزە ئاسایشیەکانى عێراق گەمارۆى ناوچەکەیان دا و پاش شەڕێکى دژوار توانیان گەرەکەکە لەدەست داعش دەربهێنن و بەپێى وتەى کاربەدەستێکى پۆلیسیش لەو شەڕەدا 7 چەکدارى داعش کوژراون و 12ى دیکەش دەستگیرکراون، لەبارەى ڕووداوەکەوە لیوا مەهدی غەڕاوى فەرماندەى پۆلیسى ئیتیحادى لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا وردەکارى ڕووداوەکەى خستە ڕوو و ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتکردەوە کەوا باس لەوە دەکه‌ن چەند ناوچەیەکى تریش لە موسڵ کەوتبنە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانى داعشه‌وه. هه‌روه‌ها دەستپێکردنى ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیشى لە دژى چەکدارانى داعش لە چەند ناوچەیەکى موسڵ ڕاگەیاند و گوتیشى ئۆپەراسیۆنەکە هه‌تا سنوورى سوریا درێژەى دەبێت.