ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت نزیکه‌ی 350 پـۆلیسی له پـۆسته‌کانیان لاداوه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا حکومه‌ته‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گهندهڵیـیانهی له‌م دوایـیانه‌دا ئاشـکراکران.
ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆلوی فه‌رمی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی سێ کاربه‌ده‌سـتی باڵا له نێو ئه‌وانه‌دان که له باره‌گای پـۆلیسی ئه‌نقه‌ره له پـۆسته‌کانیان دورخراونه‌ته‌وه. هه‌واڵی دیکه‌ش هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی لادراون بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان شـاری تر ناردویانن.
ئه‌م پـێشـهاته‌یه له کاتێـکدایه سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات له کاردانه‌وه‌ی ئه‌و گهندهڵیـیانه که‌م بکاته‌وه که له‌سه‌ر ئاسـتی باڵادا کراون و هه‌روه‌ها ئه‌و لێـکۆڵینه‌وانه‌ی به دوای ئاشکراکردنیان هاتن. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌مه پـیلانێـکه که به پاڵپـشـتی بیانی ده‌کرێت بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌یان که‌سی ناودار به‌و گهندهڵیـیانه تێوه‌گلاون، له‌وانه کوڕی چه‌ند وه‌زیرێـک و ژماره‌یه‌ک کاردار که یه‌کێـکیان به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێـکی حکومه‌ته. ئه‌مه‌ش وایکرد سێ وه‌زیر ده‌ست له‌کاره‌کانیان بکێشنه‌وه و سه‌رۆک وه‌زیر گۆڕانکاری له حکومه‌ته‌که‌ی بکات و پاشـان سه‌دان کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیس له پـۆسته‌کانیان لابدات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئۆپه‌راسیۆنی دژی گه‌نده‌ڵیان کردووه.