Accessibility links

حامید فه‌رازی: ده‌توانین مه‌ریوان وه‌کو ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رینێکی نوێ و شاری کۆمه‌ڵگای سڤیل چاوی لێبکه‌ێن


‌‌Hamed Farazi حامد فه‌رازی

‌‌Hamed Farazi حامد فه‌رازی

زۆر جار باس له‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌ ناو په‌رله‌مانی ئێراندا ده‌کرێت و ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و ئه‌ندامانه‌ نوێنه‌ران و ده‌م راستی راسته‌قینانه‌یانن؟
کاک حامید فه‌رازی چالاکی کاروباری رامیاری و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " چه‌ند فاکتۆرێک کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چونیه‌تی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی نوێنه‌رانی هه‌ر شارێک له‌ په‌ڕله‌مانی ئێران که‌ گرنگترینیان رێژه‌ی دانیشتوانه‌. کاک حامید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ من وا هه‌ست ده‌که‌م نوێنه‌رانی کورد له‌ په‌رله‌مانی ئێراندا له‌و ساڵانه‌ی رابوردوودا ده‌نگیان زۆر بڵند نه‌بوه‌ و له‌ کاره‌کانیاندا زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه‌. فه‌رازی ده‌شڵێت نوێنه‌رانی مه‌ریوان سه‌رکه‌وتووتر بوونه‌ تا شاره‌کانی تری کوردستان".
XS
SM
MD
LG