Accessibility links

ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان ده‌کوژرێت

  • VOA News

هێزه‌کانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌ینن یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌کانیان کوژراوه‌ پاش هێرشێکی خۆکوژی له‌لایه‌ن یاخیبوان بۆ سه‌ر بنکه‌ی نانگه‌رهاری هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌.
ناتۆ ناسنامه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئاشکرا نه‌کردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 5 یاخیبوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی غانی خه‌یلی هه‌رێمی نانگه‌رهار کوژران له‌ کاتێکدا پاش هێرشه‌ خۆکوژییه‌که‌ هه‌وڵیان دا بچنه‌ نێو بنکه‌که‌وه‌.
تالیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ گرته‌ ئه‌ستۆ.
XS
SM
MD
LG