Accessibility links

ئه‌یوب محه‌مه‌د: نوێنه‌ری سه‌رۆک وه‌زیر و نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشاده‌رن له‌ وتووێژدان

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

دوابه‌دوای بڕیاری به‌ پارێزگاکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ دره‌چوو ژماره‌یه‌ک له‌ دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق خۆپیشاندانیان ساز دا جگه‌له‌وه‌ی داوا ده‌که‌ن که‌ نه‌خرێنه‌ سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هاوکات خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری له‌ ناوچه‌که‌یان و داوای ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاکان ده‌که‌ن.
ئه‌یوب محه‌مه‌د په‌یامنێری که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی پیام له‌ کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کان به‌هۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش به‌ گولله‌ی پلاستیکی هێزه‌کانی ئاسایش بریندار بوو و هاوکاره‌که‌شی به‌ به‌ردی خۆپیشانده‌ران بریندار بوو.
ئه‌یوب محه‌مه‌د ده‌ڵێت " بداخه‌وه‌ لێره‌و له‌وێ هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ دژ به‌ بڕیاری به‌پارێزگا کردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌وان دژی ئه‌و بڕیاره‌ نین ته‌نها ده‌یانه‌وێت خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ن سه‌ر به‌ چ پارێزگایه‌ک بن".
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌یوب محه‌مه‌د.
XS
SM
MD
LG